هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مەریكا، شاری نیویۆرك بووه‌تە چه‌قی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه. تا ئێستا، به گوێره‌ی دواین لێدوانی ئه‌ندرۆ كۆم‌و، حاكمی ویلایەتەكە، زیاتر له ١٤٠ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونە و زیاتر له 5 هەزار و ٥٠٠ كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
له هێرشی تیرۆریستی ١١ ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی ٢٠٠١ـدا، كه رێكخراوی قاعیده كردیه سه‌ر شاری نیویۆرك، نزیكەی ٣٠٠٠ كه‌س كوژران. به‌م جۆره جیا له زیانه ماڵییه‌كانی په‌تا جیهانییەكەی كۆڕۆنا، زیانه گیانییه‌كانی كۆڤید ١٩ زۆر له په‌لامه‌ره تیرۆرستیه‌كه‌ی ئوسامه‌بن لادن بۆسه‌ر ئه‌و شاره زیاتره.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ره‌ند پاوڵ، سیناتۆری ویلایه‌تی كه‌نتاكی و به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا له ساڵی ٢٠١٦دا، پاش ئه‌وه‌ی كه به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر له ماوەی ٢ هەفتە له ماڵه‌وه مایه‌وه، ئێستا له‌سه‌ر داوای خۆی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ولایه‌ته‌كه‌ی، ده‌ستی به هاوكاری پزیشكه‌كان و پسپۆرانی دەرمانساز كردووه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
سیناتۆر پاوڵ، پسپۆری نه‌شته‌رگری چاوه و له كاری ئورژانسدا ئه‌زموونی هه‌یه. ئەو سیناتۆرە ئەمریكییە له تویتێكدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌ربڕیوە، كه له كاتی نه‌خۆشكه‌وتنیدا به هۆی ڤایرۆسی كورۆناوه، نزای چاك بوونه‌وه‌یان بۆ كردووه.
تا ئێستا، له ئه‌مەریكا، زیاتر له ٤٠٣ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردوه‌كانیش ١٣ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.
No comments:
Post a Comment