Archive

Sunday, July 5, 2020

كۆرۆنا كێشه‌ی شاره‌داره‌كان و سه‌ۆركی قوڵتر كردۆته‌وه‌.

كۆرۆنا كێشه‌ی شاره‌داره‌كان و سه‌ۆركی قوڵتر كردۆته‌وه‌.

كوردستان ٢٤\ واشنگتن

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ورده‌ ورده‌ بارودۆخی وڵات ئاسایی بكرێته‌وه‌و له‌م باره‌وه‌ هیواخوازه‌ كه‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ هه‌نگاوه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی وڵات كه‌ به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌ ده‌ست پێبكه‌ن.
لێ له‌م باره‌وه‌ به‌شێك له‌ ولایه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو له‌ نێوایان دا پتر ئه‌وه‌ ولایه‌تانه‌ی كه‌ دێموكراته‌كان تێیان دا باڵاده‌ستن، له‌گه‌ڵ بۆچوونی سه‌رۆك هاوڕا نین و پێیان هه‌ر ولایه‌ته‌و ده‌بێ به‌ گوێره‌ی بارودۆخی خۆی بڕیای ئاسایی كردنه‌وه‌ بده‌ن.
خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابروودا، له‌ چه‌ند شوێنێك دژی رێكاره‌ تونده‌كان كه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌ویه‌ كۆرۆنا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌و له‌م بازنه‌دا خۆنیشاندانیان رێكخستوه‌.
سه‌رۆكی وڵاتیش له‌ ڕێگای چه‌ند تویته‌كه‌وه‌‌ پشتیوانی خۆی له‌ خۆنیشانده‌ران ده‌ربڕیوه‌و رێكاره‌كانی به‌شێك له‌ ولایه‌ته‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ توند وه‌سف ده‌كات.
ئه‌م موشتومه‌ڕه‌ی نێوان سه‌رۆك و به‌شێك له‌ ولایه‌ته‌كان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی كاری ئه‌مریكا له‌ دواین راپۆرتی خۆی دا ئاشكرای كردوه‌ كه‌ 
رۆژ به‌ رۆژ په‌تای كۆرۆنا زیانی پتر به‌ ئابوری وڵات ده‌گه‌یه‌نێ و  له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، پتر له‌ ٢٢ ملیۆن کەس له‌ ئه‌مریكا کارەکانیان لە دەستداوە و چاوەڕوان دەکرێت ئاسه‌واره‌ خراپه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر به‌ش و كه‌رته‌ جیاجیاكانی ئابوری ئه‌مریكا پترو به‌ربڵاوتر خۆی ده‌رخات.
ئابوری ناسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ باوه‌ڕه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی ٣ مانگی رابردوودا، ئابوری ئه‌مریكا وه‌كوو مه‌زنترین ئابوری جیهان، به‌ ڕێژه‌ی ١٠.٨ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ئه‌م‌ قه‌یرانه‌ش له‌ پاش جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه‌ بێ وێنه‌یه‌.
به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی كار، له‌ ساڵی ١٩٣٠ به‌م لاوه‌، ئاستی بێکاری لە ئه‌مریكا به‌م ڕاده‌یه‌ بەرز  نه‌بۆته‌وه‌..

No comments: