نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ڤاتیكان دژی كۆرۆنا هاوده‌نگن.
كوردستان ٢٤\ واشنگتن
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرای كردوه، رۆژانه ده‌یان میلیۆن كه‌س له جیهان به تایبه‌ت له وڵاته هه‌ژاره‌كان دا پێویستیان به هاوكاری و یارمه‌تی مرۆیی ئه‌م رێكخراوه هه‌یه.
سکرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكرای كرد كه پاش بڕیاری یاساخ كردنی هاتووچۆ له ولایه‌تی نیویۆرك، كاروباره‌كانیان له رێگای ئینترنێته‌وه به‌رێوه ده‌به‌ن و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌ش دا پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی پتری وڵاته هه‌ژاره‌كان راگه‌یاند.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێز، ئاشكرای كرد كه به‌شی هه‌ره زۆری كار‌و چالاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له جیهان دا به‌رده‌وامه‌و ئه‌وان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ یارمه‌تی دانی وڵاتان له دژی په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وامن و له‌م باره‌وه‌ش وتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ روو به روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته ده‌ست كورته‌كانی جیهان پلانێکمان به بڕی دوو ملیار دۆلار داڕشتوه".
پاش قسه‌كانی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان،
پاپا فرانسیس له نوێترین وتاری خۆی دا پشتیوانی خۆی له داواکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌ربری كه پێوسیته ئاگربەست لە سەرانسەری جیهاندا رابگه‌یه‌ندرێ تاكوو وڵاتان باشتر بتوانن دژی پەتای کۆڤید ١٩ كار بكه‌ن.
پاپای ڤاتیكان له وتاره‌كه‌ی دا كه ئه‌مری یه‌كشه‌ممه پێشكه‌شی كرد وتی: "نەخۆشی و پەتاکان سنور ناناسن و پێویستە هەموو شێوازەکانی شەڕ رابگیرێن و یارمەتی مرۆیی و هەوڵی دیپلۆماسی، بخرێته‌گڕ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی كه له دۆخێكی خراپدان".
هه‌نووكه له ئاستی جیهان دا زیاتر لە ٦٦٤٠٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و له‌و نێوه‌دا زیاتر له ٣٢٠٠٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. له ئه‌مریكا زۆرترین رێژه‌ی توشبوو هه‌یه‌و، له ئیتالیاش مردن به هۆی كۆرۆناوه له هه‌موو وڵاتێك پتره.
No comments:
Post a Comment