دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سه‌ر له ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، تاكوو ئێستا پتر له یه‌ك ملیۆن تاقیكردنەوە لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مەریكا كراوه و ئه‌م رێژه‌ش له هیچ كوێی دونیا ئه‌نجام نه‌دراوه.
تره‌مپ هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، 30 رۆژی داهاتوو بۆ رووبەڕووبوونەوە له‌گه‌ڵ كۆرۆنادا زۆر چاره‌نوسسازه و پێوسیته خه‌ڵك نێوانپارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌چاو بكه‌ن و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا باسی له‌وه‌کرد، سێ كۆمپانیای دهرمانسازكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌رمانیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێشكه‌ش كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ئاشكراشی كرد كه رێكخراوی خۆراك و ده‌رمان ناسراو به (ئێف دی ئه‌ی) مۆڵەتی پێدراوه جۆرێكی ماسك به ناوی ئێن95 ساز بكات كه ده‌كرێ 20 جار خاوێن بكرێته‌وه و كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت. هه‌ر ده‌زگایه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌توانێت رۆژانە 120 هه‌زار ماسك دروست بكات و پاشان بۆ ویلایه‌ته‌كانی واشنتن، نیویۆرك و ئوهایۆی بنێرێت.
تره‌مپ له درێژه‌ی قسه‌كانیشی دا رایگه‌یاند، ئێستا 10 كارگه‌ی ئه‌مەریكی سه‌رقاڵی دروست كردنی ده‌زگای هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن كه بۆ نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا كه دۆخی هه‌ناسه‌دانیان دژوار ده‌بێ، زۆر پێویسته.
تاكوو ئێستا پتر له 163 هه‌زار كه‌س له ئه‌مەریكا تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و سێ هەزار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment