Archive

Sunday, July 5, 2020

ساڵی ٢٠١٩ هێزەکانی ئەمەریکا نزیکە به‌ ١٣٠ مەدەنییان کوشتوە.

ساڵی ٢٠١٩ هێزەکانی ئەمەریکا نزیکە به‌ ١٣٠ مەدەنییان کوشتوە.

ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن

لە ڕاپۆرتێکی پێنتاگۆن، واته‌ وەزارەتی بەرگری وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا هاتوه‌ كه‌ ساڵی ٢٠١٩، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ی جموجۆڵ، چالاكی و به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان دا، له‌ وڵاته‌كانی عێراق، سوریا، ئەفغانستان و سۆماڵی نزیکە به‌ ١٣٠ هاوڵاتی مەدەنیان كوشتوه. له‌ هه‌مان راپۆرت دا كه‌ نزیك به‌ ٢٠ لاپه‌ره‌یه‌، باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ساڵی پار به‌ هۆی ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ ٩١ كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار كراون.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و راپۆرته‌، لە میانەی ئەرکه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئاسمان و زه‌وی، لە وڵاتی ئه‌فغانستان ١٠٨ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی سوریاو عێراق ٢٢ كه‌س، لە سۆمالیاش ٢ كه‌س كوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا، كه‌ ده‌ست هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز كه‌وتوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ سەرەڕای ئەوەی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی کارەساته‌، به‌ڵام له‌ شه‌ردا ناتوانرێ خۆی لێ ببوێردرێ، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا به‌ ته‌واوه‌تی پابه‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و سپایه‌ سنوورێک بۆ کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی دابنێت.

No comments: