ره‌حیم ره‌شیدی\ واشگنتن
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه دزه‌یان پێكراوه‌و ده‌ست مێدیاكان كه‌وتوه، حه‌وتوی ڕابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ته‌ما بوه كه ١٠ هه‌زار سه‌رباز له واشنگتن جێگر بكات، تاكوو له‌م رێگایه‌وه خۆنیشادانه‌كان كۆنترۆڵ بكات.
به پێچه‌وانه‌ی تێروانینی سه‌رۆك، وه‌زیری به‌رگری، سپاساڵای ئه‌مریكاو وه‌زیری داد له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی تره‌مپ هاوڕا نه‌بوون و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان كردوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین هێزی له‌شكری بهێنرێته واشنگتن.
پێشتر وه‌زیری به‌رگری لە ژێر گوشاری تره‌مپ رێگای دابوو نزیکەی ١٣٠٠ یەکەی لەشکری ڕەوانەی بنکەیەکی سەربازی لە دەرەوەی واشنگتن بکرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان نه‌یانتوانی كۆنترۆڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و رێگری له توندوتیژی بكه‌ن، ئه‌وا هێزی سه‌ربازی و سوپا له شاره‌كاندا بۆ رێگری له ئاژاوه‌و په‌شێوی بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌نووكه تره‌مپ له رێگای تویته‌ره‌وه باسی له‌وه كرد فه‌رمانی به کشانەوەی گاردی نیشتیمانی لە شاری واشنگتۆن داوه، پاش ئه‌وه‌ی كه خۆنیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كان به‌ره‌و خاوبوونه‌وه چوون. هه‌لبه‌ت ئه‌وه‌شی وتوه كه هه‌ر كات پێویست بكات، سه‌ربازه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه واشنگتن...
رۆژی ٢٥ی مانگی مای، هاووڵاتی ئه‌مریكی جۆرج فلۆید ته‌مه‌ن ٤٦ سال،
له لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه له‌شاری مه‌نیئاپلس گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی مینیسۆتا، ده‌ستگیر كرا. به‌ڵام ناوبراو له كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا له ژێر ده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس، به ناوی دیریك شۆڤین گیانی له ده‌ستدا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، كه پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ژنۆی ناوه‌ته سه‌ر ملی هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌كه‌و له ژێر ئه‌ژنۆیدا ده‌بوورێته‌وه‌و دواتر گیان له ده‌ست ده‌دات. به هۆی ئه‌م رووداوه‌وه پتر له ٢٠٠ شاری ئه‌مریكاو زۆر وڵاتی دیكه‌ش رێپێوان و ناره‌زایه‌تی هاته ئاراوه، له ئه‌مریكا، به‌شێك له‌و رێپێوانانه‌دا توندوتیژی و تاڵان و دزی هاتۆته ئاراوه.
No comments:
Post a Comment