ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
ڕۆژی چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ڕاگه‌یاندوه كه ساڵی ٢٠١٩، وڵاتانی ئێران، سوریا، کۆریای باکور، کوباو ڤێنزویلا وه‌كوو پێویست له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆدا هاوكاری ئه‌مریكایان نه‌كردوه.
ئێران:
له به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەدا هاتوه، سپای پاسدارانی ئێران ڕاستەوخۆ له کاری تیرۆریستی و کوشتنی هاووڵاتیانی ئه‌مریكایی دا به‌شداری کردوە، ئه‌وان بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كانیان له‌م مه‌یدانه‌دا، له فه‌یله‌قی قودسی سپای پاسداران كه‌ڵكیان وه‌رگرتوه‌و سپای قودس له جێبەجێکردنی ئه‌و كاره تیرۆرستییە نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌دا رۆڵێكی باڵایان هه‌بوه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێ كه كۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩دا گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆر بوه له جیهان دا‌و به‌رده‌وام پشتیوانی له حیزبوڵای لوبنان، تاقمه فه‌له‌ستینه‌ییه‌كان، تاقمه چەکدارە شێعەکانی عێراق و له لە ناویان دا کەتائیب حزبوڵا، بزوتنەوەی نوجەبا، عەسائیب ئەهلی حەق و چه‌ند تاقمی دیكه‌ی تیرۆریستی كردوه كه له هه‌موو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌رێوه ده‌به‌ن.
سوریا:
لە به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا سه‌باره‌ت به سوریا باس له‌وه ده‌كرێ ڕێژێمی ئەسەد داكۆكی سیاسیی و سه‌ربازی لە گروپە تیرۆرستییەکان كردوه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی سوریا كاری بۆ دابین كردنی چەک بۆ بۆ حیزبوڵا كردوه‌و له‌م نێوه‌شدا به‌یاننامه‌كه ئاماژه ده‌كات له ساڵی رابروودا ساتوسه‌ودای بەشار ئەسەد، حیزبوڵای لوبنان و ئێران پته‌وتر بوه. له هه‌مان حاڵ‌دا ده‌وڵه‌تی سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نه‌یاران و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر گشت سوریادا، پشتیان به هێزه بیانی و ده‌ره‌كیه‌كان به‌ستوه. له‌م بازنه‌دا تاكوو ئێستاش به ره‌زامه‌ندی به‌شار ئه‌سه‌د ئەو چەکدارانەی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە له سوریا پاڵپشتی دەکرێن له کارەکانیان لەو وڵاته به‌رده‌وامن.
کۆریای باکور:
ئه‌مریكا، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، کۆریای باکور به‌وه تاوانباره ده‌كات چونكه داڵده‌ی ٤ کەسی خه‌ڵكی ژاپۆنی داوه، ئه‌وانیش بە ڕفاندنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٧٠دا تاوانباران. هه‌روه‌ها تاكوو ئێستا چارەنوسی ١٢ كه‌سی دیكه‌ی خه‌ڵكی ژاپۆن دیار نیه کە لە ساڵانی ٧٠تاكان و ٨٠تاكاندا ڕفێندراون.
ڤینزوێلا:
له بەیاننامەکەدا باس له‌وه كراوه نیکۆلاس مادۆرۆ به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی قۆرخ كردوه‌و له ناو وڵاته‌كه رێگری له بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كردوه. هاوكات وەزارەتی دادی ئه‌مریكاش مادۆرۆو چەند كاربه‌ده‌ستێكی پێشوتری ڕژێمی كاراكاس بە بازرگانی کردنی مادە هۆشبەرەکان و كاری تیرۆریستی تاوانبار ده‌كات.
كوبا:
به‌یاننامه‌كه ئه‌و تاوانه‌ی وه‌پاڵ کوبا داوه چونكه ئەو وڵاتە ده‌یان ساڵه پەنای به چه‌ند تیرۆریستێكی داواکراو تاوانبار داوه. له پاڵ ئه‌مانه‌دا کوبا داخوازی وڵاتی کۆلۆمبیای قبوڵ نه‌كردوه تاكوو ١٠ ئه‌ندامی ڕێکخراوی چه‌كداری ڕزگاری نیشمانی کۆڵۆمبیا راده‌ستی كۆلۆمبیا بكاته‌وه كه هه‌نووكه لە هاڤانای پێته‌ختی كۆبا ده‌مێننه‌وه. ئەو گروپە ساڵی رابردوو بەرپرسیاتی تەقینەوەی مانگی جانه‌وه‌ری ساڵی ٢٠١٩ی لە ئەکادیمیای پۆلیسیبۆگوتا به ئه‌ستۆ گرت. له‌و ته‌قینه‌وه‌دا ٢٢ نه‌فه‌ر کوژراون و پتر له ٦٠ كه‌سیش بریندار بوون.
به پێی به‌یاننامه‌كه واشنگتن پشت به‌ستوو به یاسای چاوه‌دێری هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، ئاسته‌نگی خستۆته به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی كڕینی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی به‌رگری ئه‌و چه‌ند وڵاته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و وڵاتانه وه‌كوو پێویست هاوكاری و یارمه‌تی ئه‌مریكایان له دژایه‌تی تیرۆردا نه‌كردوه. ئه‌مریكاش كرده‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی بۆ هاوكاری نه‌كردنیان له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و بیروڕای گشتیی جیهاندا ئاشكرا كردوه.
No comments:
Post a Comment