جۆن کووپەر، سەرۆک شارەوانیی شاری ناشڤیڵ، پایته‌ختی ولایه‌تی تێنسی، لە كۆنفرانسێكی میدیاییدا، بە ماسكێكه‌وه هاته به‌رده‌م مایكرۆفۆن و ده‌ستی به قسه كرد كه ماسكه‌كه بە ئاڵای کوردستان نەخشێنراوە.
ته‌عبیر سندی، سكرتێری رێكخراوی ئه‌نجوومه‌نی كورده‌كانی نا‌شڤیل، ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه‌یان، به كوردستان 24ی گوت: "له راستیدا سەرۆکی شارەوانیی ناشڤیڵ، وه‌كوو هاوسۆزی بۆ ره‌وه‌ندی كوردستانی شاره‌كه ئه‌و ماسكه‌ی به‌كار هێناوه، چونكه له نا‌شڤیل ئه‌و شوێنانه‌ی زۆرتر كورده‌كان تێیدا نیشته‌جێن، رێژه‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پتر لێی بڵاوبووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019دا وه‌كو پشتیوانی و هاوخەمی له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردستانی شاره‌كه، پردێك و هه‌روه‌ها باڵەخانەی دادگای شاره‌كه‌ی بە رەنگەکانی ئاڵای کوردستان نەخشاندبوو. ئه‌مه‌ش وه‌كوو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ كه له‌و كاتدا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای كوردستان دابوو.
ویلایه‌تی تێنێسی، ژماره‌ی دانیشتوانی 6 ملیۆن و 829 هه‌زار كه‌سه. له‌م ژماره‌یه‌ش 692 هه‌زار و 587 كه‌سیان له شاری نا‌شڤیل نیشته‌جێن. له ولایه‌ته‌كه پتر كۆمارییه‌كان باڵا ده‌ستن، به‌ڵام شاره‌وانی شاری نا‌شڤیل به ده‌ست دیموكراته‌كانه‌وه‌یه.
شاری نا‌شڤیل، به "كوردستانی بچووك"ی ئه‌مه‌ریكا ناسراوه و به گوێره‌ی داتا نافه‌رمییه‌كان پتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی كورد له‌و ولایه‌ته ده‌ژین.
تاكوو ئێستا له ولایه‌تی تێنێسی، نزیك به 14 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 219 كه‌سیش مردوون. هه‌روه‌ها لە شاری ناشڤیڵ، نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 35 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی بایه‌خدان به ره‌وه‌ندی كورد له شاری نا‌شڤیل، له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2019 داده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه گشتییه‌كانی میترۆی سه‌ر به شاری ناشڤیڵ، بڕیاریدا، به فه‌رمی زمانی كورد‌ی بخاته پرۆگرامی قوتابخانه‌كانیانه‌وه. دوای بڕیاره‌كه‌ش، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، "ئه‌و بڕیاره، بڕیارێكی گرنگه بۆ هه‌زاران كورد‌ی ئه‌و شاره".
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment