كۆمارییه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌نیازن له‌ماوه‌ی ئه‌م هەفتەیەدا "گه‌وره‌ترین و بێوێنەترین گه‌مارۆ دژی ئێران رابگەیەنن".
رۆژنامه‌ی واشنتن فری بیكه‌ن، له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، كۆمیته‌ی موتالای كۆمارییه‌كان، كه گەورەترین فراكسیۆنی نوێنه‌رانی كۆمارییه‌كانه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیارە رۆژی چوارشه‌ممه پرۆژەکەیان لەبارەی گەمارۆخستنە سەر ئێران پێشکەش بکەن.
هه‌ر له‌مبارەیەوە مایك جانسۆن، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی کۆمارییەکان بۆ لێکۆڵینەوە باس لەوە دەکات، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان قورسترین گه‌مارۆكان له‌خۆده‌گرێت، كه له مێژووی كۆماری ئیسلامی‌دا بێ وێنه‌یه.
ئه‌م زانیاریانه له كاتێكدا ئاشكرا ده‌بن، دوێنێ (دووشەممە، 8-6-2020) سزاکانی واشنتن بۆ سەر كه‌رتی دەریایی ئێران، خرانە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئه‌م سزایانه له كۆتایی ساڵی رابردوودا بڕیاریان لەبارەوە درابوو، بەڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك نهخرابوونهوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا کۆمپانیای (E-Sail)ـی به‌وه تۆمەتبار کردووە چه‌ك و كه‌لوپه‌لی ناوەكی بۆ ئێران گواستووەته‌وه. مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا راگه‌یاند "هەر ده‌وڵه‌ت یان کۆمپانیایەک بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (E-Sail) له كه‌رتی ده‌ریایی ئێران بکات، رووبەڕووی سزاکانی ئه‌مریكا دەبێتەوە".
No comments:
Post a Comment