وه‌زاره‌تی داد تاوانه‌كه‌ی خستۆته ئه‌ستۆ ئه‌لقاعیده
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی ١٨ی مانگ، پۆلیسی فێدراڵی ئه‌مریكا، "FBI"، ئاشكرای كرد موحەمەد سەعید ئەلشەمرانی گرێدراوی ئه‌لقاعیده بوه.
ولیام بار، وەزیری دادی ئەمریکا، هاورێ له‌گه‌ڵ کریس ڕەی، به‌رێوه‌به‌ری ئێف بی ئای، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایان كرد به گوێره‌ی زانیاریییه‌كانی به‌شی لێكۆڵینه‌وه ئه‌ف بی ئای، دوای ئه‌وه‌ی دەزگای لێکۆڵینەوەی پۆلیسی فێدراڵی وڵات "FBI"، توانیویانه كۆده‌كانی ته‌له‌فوونه‌كانی ئه‌لشه‌مرانی بكه‌نه‌وه، به‌و ئاكامه گه‌یشتوون ئەفسەرەكهی خه‌ڵكی عه‌ره‌بستانی سعودی، پێوه‌ندی به رێكخراوی تیرۆرسیتی ئه‌لقاعیده‌وه بوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له‌به‌ر یاسا‌و رێساكانی پاراستنی ژیانی تاكه‌كه‌سی، به فه‌رمیی داوای لە کۆمپانیای ئەپڵ کردبوو بۆ لێکۆڵینەوەو ده‌سڕاگه‌یشتن به داتا‌و زانیارییەکانی نێو هه‌ر ٢ ئایفونكهی ئەلشەمرانی، یارمه‌تی تیمه‌كانی لێكۆڵینهدا بدات، به تایبه‌ت كه ئەلشەمرانی، به‌ر له كوژرانی فیشەکی بە یەکێک لە ئایفۆنەکانیهوه نابوو.
کریس ڕەی باسی له‌وه كرد کارمەندەکانی ئێف بی ئای به بێ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی له كه‌س وه‌ربگرن توانیویانە کۆدی زانیارییەکانی نێو ئایفۆنەکان بکەنەوەو له‌وش تێبگه‌ن وشە نهێنییەکان بۆ چ مەبەستێک بەکار هێنراون.
موحه‌ممه‌د سەعید ئەلشەمرانی لە بنکەیەکی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ولایه‌تی فلۆریدا ڕاهێنانی پـێدەکرا، ناوبراو له مانگی دهسێمبهری ساڵی ٢٠١٩دا، هێرشی كرده سه‌ر هێزی دەریایی ئهمریكاو له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٣ كه‌س كوژران و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌لشه‌مرانی پاش هێرشه‌كه کوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سعودییه لانیكه‌م ماوه‌ی ٥ ساڵ سه‌رقاڵی هزرو بیرۆكه‌ی توندئاژۆیی بوه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
پاش هێرشه‌كه لقی ئەلقاعیدە لە وڵاتی یەمەن، دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوەو بەرپرسایهتی هێرشەکەیان وه‌ئه‌ستۆ گرت.
له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠دا، کاربەدەستانی ئه‌مریكا، پاش لێكۆلینه‌وه له پاشخان و ڕابردووی ٢١ قوتابی خه‌ڵكی عەرەبستانی سعودیان كه له ئه‌مریكا بوون و له بواری سه‌ربازی دا ده‌یانخوێند، ئه‌وانیان بۆ وڵاته‌كه‌یان سنوورداش كردنه‌وه، چوونكه هزی توندرهویان هه‌بوو.
No comments:
Post a Comment