چێژنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
رۆژی 4ی جولای هه‌موو ساڵێك, ئه‌مریكاییه‌كان یادی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌رخۆی وڵاته‌كه‌یان به شكۆوه ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مساڵیش واشنگوتنی پێته‌خت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نگی به جیهان هه‌ڵچنیه‌وه، ئه‌مریكا تاكوو ئێستا زیاتر له 2 میلیۆن و 888 هه‌زار تووش بووی هه‌یه، هه‌روه‌ها زێده‌تر له 132 هه‌زار كه‌سیش مردوون، به‌و حاڵه‌ش وه‌زیری ناوخۆ راگه‌یاند كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یادی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا به شكۆوه بكاته‌وه.
دەیڤد بەرنارت وه‌زیری ناوخۆ له‌م به‌ستێنه‌داو له رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه راگه‌یاند: "بۆ ئاهەنگەکانی 4ی جولای، پتر له 10 هه‌زار یاری فشفه‌شه‌و ته‌ره‌قه‌ی ئاگرین ئاماده كراون ئه‌مه‌ش مه‌زنترین نمایشی سه‌رده‌مه. هه‌روها وەزارەتی بەرگری بە نمایشێکی ئاسمانی و نووسینی سڵاوی 2020ی سەرۆک تره‌مپ به‌شداری چێژنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بن و به‌م شێوه رێزی نه‌ته‌وه‌یی له‌و كه‌سانه ده‌گرین كه به‌رگری له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن."
وەزارەتی ناوخۆ له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یان دا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه كه 300 هەزار ده‌مامكیان ئاماده كردوه تاكوو بەسەر ئەو کەسانەی دا دابه‌ش بكه‌ن کە بۆ به‌شداری چێژنه‌كه دەچنە گۆڕەپانی نیشتمانی شاری واشنگتۆنی پێته‌خت. وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوای كردوه كه ئاماده‌بووان رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ڕه‌چاو بكه‌ن و وێڕای كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌مامك، دوور له یه‌كتریش راوه‌ستن.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی چێژی یادی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا مێریەل باوسەر شاری واشنگتن ره‌خنه‌ی گرت و وتی: "ئێمە دەزانین، بۆنەیەکی تایبەتە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، قسەمان لەگەڵیاندا کردوەو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه به‌رێوه‌چوونی چێژنه‌كه لەگەڵ ڕێنوماییەکانی نێوەندی کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشیەکان و ڕێنوماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا یه‌كناگرێته‌وه. به‌ڵام ڕێوڕەسمەکان لەو شوێنانەدا به‌ڕێوه ده‌چن كه به ته‌واوه‌تی لە ژێر دەستی حکومەتی فیدراڵ دایه، کەواتە شاره‌دار ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه ئه‌و چێژنه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه."
56 پـیاوه له چواری مانگی حه‌وتی سـاڵی 1776 دا جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكایكه‌یان مۆر كرد‌و ڕایانگه‌یاند كه چیدی له ژێر نیری داگیركاری شانشینی بریتانیادا نین و سه‌ربه‌خۆن. ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی 13 ولایه‌تیان ده‌كردو پاش شه‌ری نێوخۆی ئه‌مریكا، ولایه‌ته‌كانی دیكه په‌یوه‌ست به ره‌وتی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا بوون.
No comments:
Post a Comment