كۆشكی سپی هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسێنی كۆرۆنا خێراتر كردوه
ره‌حیم ره‌شیدی \ واشنگتن
ڕۆژی هه‌ینی، سه‌رۆكی وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا، له كۆشكی سپی، ئاشكرای كرد ده‌وڵه‌تی فیدراڵ بڕی ١٠ میلیارد دۆلاری بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسێنی كۆڕۆنا ته‌رخان كردوه. تره‌مپ هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد هه‌موو به‌ش و كه‌رته تایبه‌تییه‌كانی وڵات له‌م به‌ستێنه‌دا هاوكاری ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌یان پێكه‌وه هه‌یه.
تره‌مپ له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا تیمێكی نوێی سه‌ر به كۆشكی سپی به ناوی "چالاكی تایبه‌تی خێرا" ناساند‌و ده‌ستبه‌كار بوونی ئه‌و گروپه‌ی
به "خۆبه‌خشی گروپێكی زانستی و پیشه‌یی بێ وێنه" ناوبرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیوای خواست كه ساز كردنی ڤاكسینی كۆڤید١٩ له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست بێ. ناوبراو له‌م باره‌وه وتی:
"ئێمه نه ته‌نیا له نێوخۆی وڵات، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ دۆست و هاوبه‌شه‌كانمان له جیهان دا، پێكه‌وه هاوكاری نزیك ده‌كه‌ین."
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پتر له ١٠٠ تاقیكردنه‌وه‌ی دروست كردنی ڤاكسێنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوكاری ده‌كه‌ن. تره‌مپ له درێژه‌ی قسه‌كانی دا باسی له‌وه‌ش كرد كه وه‌زاره‌تی خوارك و ده‌رمانیش پتر له ١٣٠ شێوه‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی چالاكی په‌سه‌ند كردوه.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی دا، وه‌زیرانی دارایی، به‌رگری، ته‌ندروستی، سه‌رۆكی ستادی هێزه چه‌كداره هاوبه‌شه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی خۆراك و ده‌رمان و سه‌رۆكی دامه‌زروه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سڵامه‌تی ئاماده بوون.
كۆڤید١٩، له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا، له شاری ووهانی چین بڵاووبوو‌ه‌وه، دواتر پەتاکە پتر ٢٠٠ وڵاتی دونیای گرته‌وه، تاكوو ئێستا له ئاستی جیهانی دا پتر له ٤ میلیۆن و ٥٤٤ هه‌زار كه‌س تووشبوون، له‌م بازنه‌دا پتر له ١ میلیۆن و ٦٣٥ هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روها نزیك به ٣١٢هه‌زار كه‌سیش مردوون.
لە ئەمریکا زێده‌تر له ١ میلیۆن و ٤٧٦ هەزار کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، زیاتر لە ٨٨ هەزار کەسیش بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
No comments:
Post a Comment