دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رۆژهەڵاتی ویلایه‌تی مێزوری، رازی بوو به‌وه‌ی کۆمپانیای "جۆنسن ئاند جۆنسن"، بڕی 2.1 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو به 22 ئافره‌ت بدات كه به هۆی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه زیان به ته‌ندروستیان گه‌یشتووه.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگادا هاتووه: "کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن، تاوانبارە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بەرهەمەکانی خۆی زانیاری نه‌داوه كه ئه‌و به‌رهه‌مانه مادده‌ی وایان تێدایه له‌وانه‌یه هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بێت، ئەمەش کەمتەرخەمی بێ یان به ئه‌نقه‌ست، له ئاكامدا وای كردوه زیانی دارایی و جه‌سته‌یی به‌ر ئه‌و ژنانه بكه‌وێ كه به‌رهه‌مه‌كانیان به‌كار هێناوه."
پارێزه‌ره‌كانی ئه‌و 22 ژنه، سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگا بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان ده‌ڵێن: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ژنانه‌وه به هۆی نه‌خۆشی له ژیاندا نه‌ماوه، به‌ڵام به گوێره‌ی بڕیاره‌كه هه‌ر كام له‌و ئافره‌تانه، یان كه‌سوكاریان لانیكه‌م به بڕی 25 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".
كۆمپانیای "جۆنسن ئاند جۆنسۆن"، ئێستا نزیك به 9 هەزار سکاڵای یاسایی له دژی تۆمارکراوە، چونكه به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانی هۆكاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه، به‌ڵام كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ ئه‌م سكاڵا‌و ره‌خنانه ناكۆكه‌و ده‌ڵێ كه بەرهەمەکانی هۆکاری شێرپەنجە نیین.
كۆمپانیای "Johnson & Johnson"، ساڵی 1886 دامه‌زراوه و هه‌نووكه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له ویلایه‌تی نیوجێرزی ئه‌مه‌ریكایه. له 60 وڵاتی دنیادا 250 كۆمپانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و پێداویستی و ده‌رمان له پتر له 175 وڵاتی جیهان ده‌فرۆشرێن و هه‌نووكه 132 هه‌زار و 200 كرێكار كاری بۆ ده‌كه‌ن.
No comments:
Post a Comment