وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له راگەیەندراوێك دواین هه‌وڵ و ئاستی هاوكارییه‌كانی ئه‌مەریكای له ئاستی نێودەوڵیتی بۆ شەڕی دژ به كۆرۆنا دەخاتەڕوو.
وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە، بەبڕی 428 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە وڵاتان کردووە.
هه‌روه‌ها پتر له 462 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه دابینکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر له 204 ملیۆن دۆلاری بۆ سندوقی داكۆكی ئابووری بۆ خێراتركردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ته‌رخان کردووە.
هەروەها، ۱۷۳ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی داوەتە ئەو په‌نابه‌رانه كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنادان.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێداگری کردووە کە ئه‌مەریكا له هه‌موو مه‌یدانه‌كان دا له ریزی پێشه‌وه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا راوه‌ستاوه.
No comments:
Post a Comment