هیوایه‌كی نوێ له ئه‌مریكاوه:
تاقیکردنەوەی خوێن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ست پێده‌كات.
به گوێره‌ی دوایین داتاكان، تاكوو ئێستا پتر له ١٠٥ هه‌زار كه‌س له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و نێوه‌ش دا نزیك به ٢٠٠٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.به‌م جۆره ئه‌مریكا له هه‌موو جیهان دا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه زۆرترین رێژه‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كرۆنای هه‌یه‌و چاورێ ده‌كرێ ئه‌م رێژه‌یه له رۆژه‌كانی داهاتوودا چه‌ند قات به‌رز بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژانه پشكنین و تاقیكردنه‌وه بۆ هه‌زاران كه‌س له ئه‌مریكا ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه كه ئایا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون یا نا، له هه‌مان كات دا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان و واكسێنی تایبه‌ت دژی ئه‌م په‌تایه ده‌درێ.
دواین هه‌وڵی ئه‌مریكاییه‌كان له‌م باره‌وه، تاقیکردنەوی خوێنه كه دەستی پێكردوه تاكوو بزانن كێ توانای بەرگری دژی ئەم ڤایرۆسەی هەیە، ئه‌مه‌ش هیوایه‌كی زۆری دروست كردوه كه له‌م رێگاوه رێژه‌ی مردنه‌كان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه‌م بكه‌نه‌وه.
له ئێستادا، تاقیگەو کۆمپانیاكانی دەرمان ساز كردن به چری تێده‌كۆشن هه‌رچی زووتر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان بزانن كه ئایا كه‌ڵك وه‌رگرتن له خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشی نه‌خۆشیه‌كه بوون تاكوو چه‌نده ده‌توانێ كاریگه‌ر بێ بۆ كه‌سانی دیكه‌و ئاستی به‌رگری له‌شیان به‌رز بكاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌م رێگاوه واكسێن و ده‌رمانی دژه كرۆناش ساز بكرێ.
فلۆریا کرامەر كه‌له زانکۆی ماو‌نت سنا، له به‌شی دژه ڤایرۆس كار ده‌كات ئاشكرای كردوه كه تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن كارئاسانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ئەو کەسانەی بەرگری دژی ڤایرۆسەکەیان دروست کردووە دەتوانن ره‌وتی ئاسایی ژیان له وڵاته‌كه بخه‌نه‌وه سه‌ر رێره‌وی خۆی.
کرامەر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه كه توێژه‌ره هاوپیشەکانی یەکەم هەنگاوی تاقیکردنەوەکانیان لە ئەمەریکا بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزیوەتەوەو هه‌نووكه تاقیگەکەیان خه‌ریكی دابەشکردنی کەرەستەکانی تاقیکردنەوەکەیه بۆ ڕێکخراوەکانی تر‌و ڕێنمایی کردنیان بۆ چۆنیه‌تی تاقیکردنەوەکان، لەم حه‌وتوه‌دا تاقیگە دەرمانییەکانی زانكۆی ماو‌نت سنای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ده‌ست پێده‌كه‌ن.
د. ئیبراهیم خێڵانی پسپۆری هەناوو پیری و پزیشكی خێزانی، له ولایه‌تی مه‌ریلاند، سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، به كوردستان ٢٤ی راگه‌یاند كه ئه‌م ئه‌زموونه بۆ پاش شه‌ری دووهه‌می جیهانی ده‌گه‌رێته‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر به هۆی ئانفۆلانزاوه مردوون، به‌ڵام دواتر دوكتۆره‌كان توانیویانه له رێگای واكسێنی خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی ئانفولانزا ببوون، نیوه‌ی نه‌خۆشه‌كانی دیكه له مردن رزگار بكه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی كه ئه‌نجامدانی تاقیکردنەوەیەکی له‌م جۆره ئاسان و هه‌رزانه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاكامه‌كه‌شی ده‌ركه‌وێ و ئه‌مه‌ش پرۆسەی چاره‌سه‌ریه‌كه زۆر خێراتر ده‌كات ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌نجامه‌كانی باش و دڵخواز بن
No comments:
Post a Comment