رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 10ـی نیسان، سەرۆکی ئه‌مەریكا له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا له كۆشكی سپی، تیشكی خسته سه‌ر دواین هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
تره‌مپ له قسه‌كانی دا هیوای خواست كه رێژه‌ی مردن به هۆی كۆرۆناوه كه‌متر بێ له‌وه باسی كرابوو كه له نێوان 100 بۆ 200 هه‌زار كه‌س بێ. راشیگه‌یاند، خه‌ڵكی ئه‌مەریكا پێكه‌وه دژی كۆرۆنا جه‌نگاون و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌داخه‌وه زیانه گیانییه‌كان هێشتاش زۆره، لێ چاوره‌ێ ده‌كرێ كه رێژه‌ی مردن كه‌متر له 100 هه‌زار كه‌س بێ و ره‌نگه راده‌ی گیان له ده‌ستدان به هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه بگاته ده‌ورووبه‌ری ٦٠ هه‌زار كه‌س له ئه‌مەریكا.
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له ئێستادا دۆخی ئه‌مەریكا جێگیرتره و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ده‌رمان و ده‌زگای هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد به باشی به‌رهه‌م ده‌هێندرێن و ده‌گه‌یندرێنه شوێنی پێویست.
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانیان بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا وتی كه له ماوه‌ی ١ مانگی رابردوودا، ئه‌وان 12 نه‌خۆشخانه‌ی پێشكه‌وتویان له 12 ویلایه‌تی وڵات دروست كرده‌وه كه مه‌زنترینیان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 10 هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌ییه و له نیویۆرك دروستکراوە.
هه‌روه‌ها له ویلایه‌تی لویزیانا، یه‌كی 3000 قه‌ره‌وێڵه‌یی ساز كراوه‌و نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ش له نێوان 1000 بۆ 500 قه‌ره‌وێڵه‌دان.
هه‌روها له ماوه‌ی 20 رۆژدا له كارگه‌یه‌كی ئۆهایۆ، 10 ملیۆن ماسكی ئێن-95 دروستكراه و به‌سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دا دابه‌ش كراوه. ئه‌م ماسكه ده‌كرێ خاوێن بكرێته‌وه و لانیكه‌م 20 جار كه‌ڵكی لێوه‌ربگیردرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ده‌رباره‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد رایگه‌یاند كه 10 هەزار دانه‌یان دروستکردووە و دابه‌شیان كردوون به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا و له ئێستا دا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هاوكاری وڵاتانی دیكه بكه‌ن.
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد كه له رۆژانی داهاتوودا، بڕیارگه‌لێكی ورد سه‌باره‌ت به رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی ئاشكرا ده‌كات.
رۆژی سێشه‌ممه، تره‌مپ به زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌رباره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی قسه‌ی كرد‌و وتی: "زۆرترین به‌شه بودجەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێمه دابینی دەکەین، بەڵام کاتێک من قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گه‌شته‌كانم راگه‌یاند، ئه‌وان رەخنەیان لە ئێمە گرت. لە ده‌ستپێكیشه‌وه وه‌كو پێویست بۆ پێش‌گرتن به بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كاریان نه‌كردووه. ئه‌وان هه‌ر له سەرەتاوه زۆر زانیاریان هه‌بوو، بەڵام هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. سەرەڕای ئەوەی بەشی هه‌ره زۆری بوجه‌كه‌یان ئێمە دەیدەین، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وان له چین نزیک بن."
هه‌ر بۆیه سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئەو رێکخراوە جیهانیه كرد.
تره‌مپ له كاتێكدا ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا بڕی 499 ملیۆن دۆلاری وه‌كو یارمه‌تی مرۆیی پێشكه‌ش به‌و وڵاتانه كردوه كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تووشی ئاسته‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه هاتوون. مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه جیا له ئاشكرا كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌كو یارمه‌تی مرۆیی، رایگه‌یاند، ئه‌مەریكا به بڕی یەک ملیار و نیو هاوكاری وڵاتانی دیكه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنادا زاڵ بن.
No comments:
Post a Comment