واشنگتن بۆ تێكشكانی كۆڕۆنا یارمه‌تی دارایی پێشكه‌شی وڵاتان ده‌كات
كوردستان ٢٤\ واشنگتن
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له زمان، وه‌زیری ده‌ره‌روه‌ی وڵات، ئاشكرای كرد كه واشنگتن بڕی ٢٢٥ میلیۆن دۆلار ی دیكه وه‌كوو یارمه‌تی و پاڵپشتی مرۆڤ دۆستانه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكه‌ش به‌و وڵاتانه ده‌كات كه گیرۆده‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بوون.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه له دووتوێی قسه‌كانی دا ئاشكرای كرد كه ئه‌و ٢٢٥ میلیۆن دۆلاره ده‌خرێته سه‌ر ٢٧٤ میلیۆن دۆلاری پێشوو كه ئه‌مریكا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ته‌رخانی كردبوو. به‌م جۆره كۆی یارمه‌تی مرۆڤته‌وه‌رانه‌ی ئه‌مریكا بۆ تێكشكانی په‌تای جیهانداگری كۆرۆنا تاكوو ئێستا ده‌كاته، ٤٩٩ میلیۆن دۆلار.
پۆمپیۆ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه جیا له‌و یارمه‌تیانه، واشنگتن پتر له یك و نیو میلیارد دۆلاری دیكه‌شی پێشكه‌ش به‌و وڵاتانه كردوه كه به هۆی كۆڤید١٩ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه زیانه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌و به‌ر به ته‌شه‌نه كردنی پتری ڤایرۆسه‌كه بگیردرێ.
ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه ئه‌و یارمه‌تیانه ده‌یگرێته‌وه، لێ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران تاكوو ئێستا رازی به وه‌رگرتنی یارمه‌تیه‌كان نین.
باس كردنی ئه‌م یارمه‌تیانه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه رۆژی دووشممه، دۆناڵد ترەمپ، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دا به زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له باره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی قسه‌ی كرد‌و وتی: "زۆرترین به‌شه بودجەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێمه دابینی دەکەین، بەڵام کاتێک من قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گه‌شته‌كانم راگه‌یاند، ئه‌وان رەخنەیان لە ئێمە گرت. لە ده‌سپێكیشه‌وه وه‌كو پێوسیت بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا كاریان نه‌كردووه. ئه‌وان له سه‌ره‌تاوه زۆر زانیاریان هه‌بوو، بەڵام هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. سەرەڕای ئەوەی بەشی هه‌ره زۆری بودجه‌كه‌یان ئێمە دەیدەین، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وان له چین نزیک بن".
بۆیه سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئەو رێکخراوە جیهانییه كرد.
تاكوو ئێستا، له ئه‌مەریكا، نزیك به ٤٣٥ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ده‌وروبه‌ری ٢٤ هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌و ژماره‌ی مردوه‌كانیش به‌م هۆیه‌وه له ١٥ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه.
له مانگی ١٢ی ٢٠١٩ كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهان له وڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵداو دواتر زۆربه‌ی نزیك به وڵاتانی جیهانی گرتوه، تاكوو ئێستا، پتر له ١ میلیۆن و ٥٢١ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و پتر له ٣٣٢ هه‌زار چاك بوونه‌ته‌وه‌و نزیك به ٨٩ هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
No comments:
Post a Comment