ئێران و چین هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژرادنی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن
ره‌حیم ره‌شیدی \ واشنگتن
شین هەنتڵی، سه‌رۆكی گروپی شیكردنه‌وه‌ی هەڕەشەکان لە گوگڵ، له رێگای تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌رو له هەژماری تایبەتی خۆی دا ڕایگه‌یاند:
"هاککەرانی چینی كه ده‌سه‌ڵاتی پەکین پشتیوانیانه، کارمەنده‌كانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پاڵێوراوی دێمۆکراتەکانی ئه‌مریكا جۆ بایدنیان کردۆتە ئامانج. هه‌روه‌ها له‌م دوایانه‌دا هاککەرە ئێرانیەکان هه‌وڵیان داوه ئیمەیڵی کارمەندانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک تره‌مپ هاك بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسه پله به‌رزه‌كه‌ی كۆمپانیای گوگڵ، ئه‌م هه‌وڵانه نوێترین ئاماژەی سیخوڕی كردنی ئەلیکترۆنی سیاسه‌تمه‌داره باڵاكانه كه به ئامانج ده‌گیرێن، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه كه ئەم هەوڵانە زیانیان بە هیچ کام لە هەڵمەتەکانی هه‌ڵبژاردن گه‌یاندبێت."
پێشتر مایکرۆسۆفت ئاشكرای كردبوو كه تاقمێك به ناوی "چارمین کیتن" هەوڵیانداوە ئیمەیڵی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هاک بکەن. دواتر هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه كرد ئه‌م هێڕشانه له دژی ستافی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بوه.
وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنی جۆ بایدن له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: "ئێمە ئاگاداری ڕاپۆرتەکانی گوگڵین سەبارەت بەوەی لایەنێکی بیانی هەوڵی داوە ئیمەیڵی کارمەندانی هەڵمەتەکە هاک بکات. لە سەرەتاوە ئاماده‌كاریمان كردوه، چوونكه زانیومانە هەڵمەتەکەمان ڕووبەڕووی ئەم جۆرە هێرشانە دەبێتەوە."
كۆمپانیای گوگڵ له باره‌وه ده‌ڵێ: "لەسەر ئەو هێرشانە زانیاری خۆمان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و بەکارهێنەرانە کردوە کە کراونەتە ئامانج، به تایبه‌تی ئەو هێرشانەی له لایه‌ن حکومەتەکانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، هەروەها ئەم زانیارییانەمان بۆ دەسەڵاتەکانی چەسپاندنی یاسای فیدراڵی ناردوە."
له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی ٢٠١٦ی ئه‌مریكا، بنكه‌و بونیاده هەواڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا به چڕی باسیان له‌وه ده‌كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا سەرپەرشتی پڕۆسەیەکی هاککردنی كردوه تاكوو له‌و رێگایه‌وه تره‌مپ له به‌رانبه‌ر هیلاری كلینتۆن دا هه‌ڵبژرادنه‌كه بباته‌وه.
No comments:
Post a Comment