٥٠٨ میلیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه ئه‌مریكا له دژی كۆرۆنا
كوردستان ٢٤\ واشنگتن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی به بڕی ٥٠٨ میلیۆن دۆلار یارمه‌تی به پتر له ١٠٠ وڵاتی جیهان پێشكه‌ش كردوه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببنه‌وه.
به‌شێك له‌و یارمه‌تیانه پێشكه‌ش به وڵاته‌كانی وه‌كوو، عێراق، توركیا، لوبنان، سوریه، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان، فه‌له‌ستین و ئی دیكه كراون.
له‌م نێوه‌دا، عێراق زۆرترین پاره‌ی وه‌رگرتوه كه بڕه‌كه‌ی ده‌كاته ٢٥ میلیۆن دۆلار. هه‌روه‌ها وڵاتانی سوریه‌و ئه‌فغانستان هه‌ر یه‌كه‌و بڕی ١٨ میلیۆن دۆلاریان له رێگای بانكی جیهانی یان خۆ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه وه‌رگرتوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی پله باڵای ئه‌مریكاو له نێویان دا وه‌زیری ده‌ره‌وه چه‌ند جارێك رایانگه‌یاندوه كه ئاماده‌ن هاوكاوری كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر كۆرۆنادا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران تاكوو هه‌نووكه ئاماده نه‌بوون یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی ئه‌مریكا قبووڵ بكه‌ن.
ئه‌م هاوکارییە مرۆڤ دۆستانه‌ی ئه‌مریكا بۆ وڵاتان، له كاتێكدایه كه واشنگتن هاوكارییه داراییەکانی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌ڵپه‌ساردوه كه ساڵی پار بڕی ٤٠٠ میلیۆن دۆلار بوه كه ده‌كاته ١٥% كۆی داهاتی ئه‌و رێكخراوه.
پێشتر تره‌مپ به زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌رباره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی وتبووی: "زۆرترین به‌شه بودجەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێمه دابینی دەکەین، بەڵام کاتێک من قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گه‌شته‌كانم راگه‌یاند، ئه‌وان رەخنەیان لە ئێمە گرت. لە ده‌ستپێكیشه‌وه وه‌كو پێویست بۆ پێش‌گرتن به بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كاریان نه‌كردووه. ئه‌وان هه‌ر له سەرەتاوه زۆر زانیاریان هه‌بوو، بەڵام هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. سەرەڕای ئەوەی بەشی هه‌ره زۆری بوجه‌كه‌یان ئێمە دەیدەین، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وان له چین نزیک بن."
No comments:
Post a Comment