لە پێنجه‌مین گەڕی ده‌نگداندا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌نگی به بڕیارنامه‌یك دا، كه له رێگەی سنووری توركیاوه درێژه به گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه بۆ سووریا بدرێت. ئه‌م ده‌نگدانه له كاتێكدا سه‌ركه‌توو بوو، كه هەفتەی رابردوو چین و رووسیا رەشنووسی بڕیارنامه‌كه‌یان ڤیتۆ كردبوو.
بڕیارنامه‌كه له لایه‌ن وڵاتانی ئاڵمانی و به‌لژیكاوە ئاماده كرابوو، تێیدا پێشنیاز كرابوو له رێگەی دوو ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه سووریا، به‌ڵام له ئەنجامدا بڕیار درا، ته‌نیا له یه‌ك ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه ئه‌و یارمه‌تییانه بگوازرێنه‌وه.
هاوكات به گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی پێشوو ماوه‌ی گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان 6 مانگ بوو، بەڵام له نوێترین بڕیارنامه‌دا ماوه‌كه بۆ یه‌ك ساڵ درێژ كراویه‌وه.
هەفتەی رابردوو پێشنیازی رووسیا بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ باكووری رۆژئاوای سوریا و كه‌ڵك وه‌رگرتن له یه‌ك ده‌روازه‌ی سنووری توركیا ده‌نگی نه‌هێنایه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی رووسیا ده‌نگ بهێنێته‌وه، له كۆی 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، بە لایەنی كه‌م 9 ده‌نگ پێویست بوو، بەڵام له ئه‌نجامدا ته‌نیا وڵاتانی رووسیا، چین، ڤیتنام و ئه‌فریقای باشوور ده‌نگیان به پێشنیازه‌كه‌ی دا.
له به‌رامبه‌ردا، وڵاتانی ئه‌مەریكا، فه‌رەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، به‌لژیكا، ئه‌ستۆنی و كۆماری دۆمینیكه‌ن ده‌نگی نەخێریان به گه‌ڵاڵه‌ی رووسیا دا. هه‌روه‌ها وڵاتانی تونس، نێجیریا، ئه‌ندونیزیا، سه‌نت و ینسه‌نت و گه‌رنادین بێ لایه‌ن بوون.
ساڵی رابردوو، وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا گه‌مارۆی خسته سه‌ر لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌م بازنه‌دا، یاسای قه‌یسه‌ر په‌سه‌ند كرا. به گوێره‌ی یاسای قه‌یسه‌ر، ئه‌مەریكا بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و كوشتاری خه‌ڵكی سڤیل له سووریا گه‌مارۆ ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی لە رێژیمی سووریا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مەریكا له نوێترین هه‌نگاویدا له‌م باره‌یەوه، مانگی رابردوو 39 كه‌سی له به‌رپرسان و خه‌ڵكی گرێدراوی رێژیمی سووریای خسته لیستی سزادراوان، له‌وانەش بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا و ئه‌سمای خێزانی.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت: له ماوه‌ی مانگه‌كانی چوار و پێنجی ئه‌مساڵ له رێگەی توركیاوە، هاوكاری مرۆیی گەیەندراوەتەوە ملیۆنێك و 300 هەزار كەس لە سووریا.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment