پاش داخوازی دیموكراته‌كان، 6 كه‌س كه هه‌موویان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسن، له نامه‌یه‌كدا داوا له سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌ن چاو به بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا بخشێنێته‌وه. چونكه له روانگه‌ی كۆمارییه‌كانه‌وه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا بۆ پشتیوانی ناتۆ دژی دوژمنكارییه‌كانی رووسیا زۆر پێویست و بایه‌خداره.
كۆنگرێسمان مایکل مه‌کۆڵ و ئادەم کینینزینگەر، كه به‌رپرسایه‌تی تیمی كۆمارییه‌كان له كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن، له واژۆكارانی نامه‌كه‌ن كه ئاراسته‌ی تره‌مپ كراوه و تێیدا هاتووه: "بوونی سەربازه‌كانی ئێمه لە ئەڵمانیا، نه‌ك ته‌نیا له ئه‌وروپا، به‌ڵكو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاش له خزمەت بەرژوەندییە ستراتیژییەکانی ئه‌مریكادایه. چونكه له‌و شوێنانه دەسەڵاتی وڵاتانی چین و رووسیا لە په‌ره‌سه‌ندنه".
چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا، ئیلیەت ئێنگل، سەرۆکی كۆمیته‌ی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنه‌ران و سیناتۆر بۆب مێنیندێز له ئه‌نجومه‌نی پیران، پرۆژه یاساییه‌كان پێشكه‌ش كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی تره‌مپ 9 هەزار و 500 سه‌ربازی ئەمەریکی له ئه‌ڵمانیا بكشێنێته‌وه.
ئه‌وان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن: "بڕیارەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هەزاران سەرباز لە ئەڵمانیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان دەخاتە مەترسییەوە و به‌م پرۆژه یاساییه رێگری ده‌كه‌ین له‌وه‌ی بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت".
رۆژی 15ی مانگ، تره‌مپ رایگه‌یاند كه 9 هەزار و 500 سەربازی ئه‌مەریكا لە ئەڵمانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵات و به‌م جۆره ژمارەی سه‌ربازه‌كانیان له ئه‌ڵمانیا بۆ 25 هه‌زار و 500 سەرباز كه‌م ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند: ''ئێمە لە رێگەی هێزەکانمانەوە بەرگری لە ئەڵمانیا دەکەین، كه‌چی ئەڵمانیا خۆی لە دابینکردنی تێچووه‌كانی ناتۆ دەدزێتەوه".
ساڵی 1990، له كاتی جیهانی دوو جه‌مسه‌ری و بوونی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت نزیکه‌ی 200 هەزار سەربازی ئەمەریکی له ئه‌ڵمانیا هه‌بوون، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی رووسیا و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئەڵمانیای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، پاش رووخاندنی دیواری بەرلین و هه‌ڵوه‌شانی یەکێتی سۆڤیه‌ت، به‌ره به‌ره ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا له ئەوروپا کەمکرانەوە.
دوایین داتاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی 43 هه‌زار سه‌ربازی ئەمەریکی له ئه‌ڵمانیان و كه 40 هه‌زاریان له بنكه‌ی سەربازیدا جێگیرن.
پاش بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، وەزیرانی ده‌ره‌وه‌ی و به‌رگری ئەڵمانیا و هه‌روه‌ها سكرتێری ناتۆ نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ربڕی.
تاكو ئێستا تره‌مپ له‌سه‌ر بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا پێداگره، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئەڵمانیا پارە بۆ تێچووه‌كانی ناتۆ زیاد نه‌كات، كه بیانووی سه‌ره‌كی تره‌مپه، بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له ئه‌ڵمانیا.
No comments:
Post a Comment