تاوەکو ئێستا له ئه‌مەریكا پتر له 142 هەزار كه‌س گیرۆده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پتر له دوو هەزار و 500 کەسیش له‌به‌ر ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، رووبەڕووی نەخۆشییه‌ك بووینه‌ته‌وه كه جیهانی داگرتوه و پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.
راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر ده‌ستوبرد نه‌كه‌ن ره‌نگه پتر له دوو ملیۆن کەس له ئه‌مەریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له ده‌ست بدەن.
تره‌مپ ئاشكراشی كرد كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێکوتەی چاره‌سه‌ری په‌تاكه به‌رده‌وامه؛ قەدەخەی هاتووچۆ و كۆبوونه‌وه‌کانی تاكو كۆتایی مانگی چوار درێژ كرده‌وه.
سەرۆکی ئەمەریکا هۆشدارییدا لەوەی، ئەگەر رێکارەکان لە کاتی خۆییدا جێبەجێنەکرێت، لە دوو هەفتەی داهاتوودا، رێژەی گیان لە دەستدان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مەریكا ده‌گاته به‌رزترین ئاست.
هەروه‌ها دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ نەخۆشییە هەستیارییەکان و ئه‌ندامی تیمی كۆشكی سپی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رایگەیاند، ئەگەری هەیە، 200هەزار کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئەمەریکا بمرن، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك کارێک نەکەین بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
فاوچی وتیشی كه كاری ئه‌وان به‌رگرتنه به روودانی ئه‌و دۆخه، هه‌ر بۆیه داوای له خه‌ڵكی ئه‌مەریكا كرد بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مه‌ترسی كۆرۆنادا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە ماڵه‌كانیان بمێننەوە.
#مسته‌ر_كورد. كوردستان ٢٤
No comments:
Post a Comment