كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس به‌ته‌مان قورسترین گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر ئێران
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
رۆژنامه‌ی "واشنگتن فری بیكه‌ن"، له راپۆرتێكی تایبه‌تی دا ئاشكرای كردوه كۆمارییه‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا، به نیازن له ماوه‌ی ئه‌م حه‌وتوه‌دا، گه‌وره‌ترین و بێوه‌نه‌ترین گڕی گه‌مارۆكان دژ به ئێران بهێنه ئاراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌ی ئاماژه بۆ كرا‌و، كۆمیته‌ی موتالای كۆمارییه‌كان، كه مه‌زنترین فراكسیۆنی نوێنه‌رانی كۆمارییه‌كانه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیاره كه گه‌ڵاڵه‌كه‌ی خۆیان له‌م پێوه‌ندییه‌دا، بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه حه‌وتووی داهاتوو پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا، مایك جانسۆن، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی خوێندنه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان باسی له‌وه كردوه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان قورسترین گه‌مارۆكان له‌خۆ ده‌گرێ كه له مێژووی كۆماری ئیسلامی دا بێ وێنه‌یه.
ئه‌م زانیاریانه له كاتێكدا ئاشكرا ده‌بن، دوێنێ، سزاکانی واشنگتن بۆ سەر كه‌رتی دەریایی ئێران، خرانە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئه‌م سه‌زایانه له كۆتایی ساڵی رابردوودا هاتبونه ئاراوه‌و له به‌ر چه‌ند هۆكارێك نه‌خرابونه‌وه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا مایک پۆ‌مپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا راگه‌یاندوه:
"هەر ده‌وڵه‌ت یان کۆمپانیایەک بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (E-Sail)
له كه‌رتی ده‌ریایی ئێران، بکەن ئەوا ڕووبەڕووی سزاکانی ئه‌مریكا دەبنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا کۆمپانیای (E-Sail) به‌وه تۆمەتبار کردوە كه چه‌ك و چۆڵ و كه‌لوپه‌لی ناوكی بۆ ئێران گواستۆته‌وه.
No comments:
Post a Comment