سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان ده‌كات.
كوردستان ٢٤\ واشنگتن
سەرۆکی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی بە هۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی پێشكه‌ش به موسڵمانانی ئهمریكاو جیهان کرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هیواخوازم كه ره‌مه‌زان بۆ موسڵمانانی ئهمریكاو گشت جیهان پر له خێر‌و ئاشتی بێت.
لە سەرتاسەری جیهاندا، ئه‌م مانگه پیرۆزه هه‌لێكه بۆ میلیۆنان كه‌س، كه له رێگای رۆژوگرتن، نزا‌و پاڕانه‌وه، خوێندنەوەی قورعان و کاری خێرخوازی، باوه‌ره‌یان پته‌وو نوێ ده‌كه‌نه‌وه. ئەم کارانه‌ش له‌و بایه‌خه جیهانیانه‌وه کە ئیسلام ده‌ستووری پێکردوون، وه‌كوو ئاشتی، بەزەیی، خۆشەویستی و ڕێزگرتن لەوانی دیکە، زۆر نزیكه.
لە ماوەی پێشوودا، هێزی نزاکردنمان لە کاتە ناخۆش و دژواره‌كان دا بینی. ئەمڕۆ لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، نزا بۆ ئەوانە ئه‌كه‌م کە پەیڕەوی له‌م وه‌خته پیرۆزە دەکەن بۆ ئه‌وه‌ی حه‌سانه‌وه‌و ئه‌رخه‌یان بوون لە باوەڕەکەیانەوە دەست بکەوێت.
ڕەمەزانتان پیرۆز بێ.
No comments:
Post a Comment