رۆژی هه‌ینی، وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاشكرای كرد كه سه‌رۆك تره‌مپ له پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنی دا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌رانسا قسه‌یان كردووه و بیروڕایان گۆڕیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆببنه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه هه‌ر دوو سه‌رۆك قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردوه كه په‌ره به هاوكارییه‌كانیان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بدەن له پێناوی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دژایه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشتر رێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی كۆرۆنای به په‌تایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوبردوه و سه‌باره‌ت به زیانه مرۆییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه هۆشداری جیدی به وڵاتان داوه.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان، كه ماوه‌یه‌كه به هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له نیۆیۆرك، له ماڵه‌وه كاروباره‌كانی به‌رێوه ده‌باترایگه‌یاند كه پرۆژه‌یه‌كیان به بری دوو ملیارد دۆلار بۆ هاوكاری وڵاتانی هه‌ژار به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كۆرۆنا ئاماده كردووه.
تاكو ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته، له ئه‌مریكا پتر له 311 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون زیاتر له ٧ هه‌زار كه‌سیش به‌م هۆیه‌وه مردوون.
No comments:
Post a Comment