Archive

Sunday, July 5, 2020

تره‌مپ له‌ چین توڕه‌یه‌

سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆشكی سپی، سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رایگه‌یاند چین له‌ توانایدا بوو كه‌ پێش له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ کۆرۆنا بگرێت، به‌ر له‌وه‌ی به‌ هه‌موو دونیادا بڵاوببێتەوە.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باسی له‌وه‌ش كرد وڵاته‌كه‌ی لێکۆڵینەوە و به‌دواداچوونێكی شێلگێرانه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌مریكا گه‌ره‌كیه‌تی له‌وه‌ تێبگات كه‌ له‌ ده‌سپێكه‌وه‌ چی روویداوه.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌چین ناڕازیه‌.

كۆڤید19 له‌ كۆتایی ساڵی 2019دا، له‌ شاری ووهانی چین بڵاووبوو‌ه‌وه‌، دواتر پەتاکە پتر له‌ 200 وڵاتی دونیای گرته‌وه ‌و تاكو ئێستا له‌ ئاستی جیهانی دا پتر له‌ 3 میلیۆن و 66 هه‌زار كه‌س تووشبوون و له‌م بازنه‌دا‌ نزیك به‌ 900  هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه ‌و پتر له‌ 211‌ هه‌زار كه‌سیش مردوون.

له‌ ئه‌مریكاش پتر له‌ 1 میلیۆن و 11 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌‌ بوون و زێده‌تر له‌ 110 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌وه‌ و پتر له‌ 56 هه‌زار كه‌سیش مردوون.

No comments: